خه‌ڵات و رێزلێنانی مه‌سروور بارزانی به‌خشرایه یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ولێر
ئه‌مرِۆ له ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكه‌كانی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی د. كه‌سه‌ور گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان، خه‌ڵات و رێزلێنانی به‌رِێز مه‌سروور بارزانی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رِێزیانه‌وه به‌خشرایه قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی هه‌ولێری سه‌ربه ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن كاروان محه‌مه‌د سابیر نوێنه‌ری به‌رِێز مه‌سروور بارزانی، وێرِای گه‌یاندنی رێز و سڵاو و نرخاندنی ماندبوونیان، رێزلێنان و خه‌ڵاتی به‌رِێزیانی گه‌یانده قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان، له‌لای خۆیه‌وه د. كه‌سه‌ور گه‌ڵاڵی سوپاسی به‌رِێز مه‌سروور بارزانی كرد بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه و خه‌ڵات و رێزلێنانه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جێگای شانازییه، ئه‌مرِۆ جه‌نابی كاك مه‌سروور بارزانی له‌رێگای نوێنه‌ریانه‌وه به‌شداریمان له‌گه‌ڵ ده‌كات بۆ به‌رزنرخاندنی سه‌ركه‌وتنی قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی كۆلێژی ته‌كنیكی و هیوادارین ئه‌م رێزلێنان و خه‌ڵاته‌ی به‌رِێزیان هانده‌رێكی دیكه بێت بۆ قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان تاكو له ئاینده بتوانن زیاتر خزمه‌ت به پرۆسه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستان بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه قوتابیه رێزلێنراو و خه‌ڵاتكراوه‌كان، سوپاسی تایبه‌تی خۆیان له‌رێگای نوێنه‌ری به‌رِێز مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ی به‌رِێزیان نارد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، رێزلێنان و خه‌ڵاتی به‌رِێزیان بۆ ئێمه مانای مه‌زنی هه‌یه، كه به‌شێك ده‌بێت له ژیانی خزمه‌تكاردنی ئێمه له نێو كۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.




