ئاشتی هه‌ورامی :به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه

وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه نیوز ره‌تی كرده‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگرتبێت و وتی: هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و رۆژانه سه‌دان به‌رمیل ده‌نێرێت.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن حكومه‌تی عێراق خه‌رجی ئه‌و كۆمپانیایانه بداته كاری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ئه‌و وتانه‌ی ئاشتی هه‌ورامی دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه هات كه باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ره‌وانه كردنی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه راگرتوه.




