بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى که‌مئه‌ندامان به‌م زوانه پشکنینى پزیشکى بۆ که‌مئه‌ندامان ده‌کرێته‌وه

دواى ده‌رچوونى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌کان، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى رێنمایى بۆ جێبه‌جێکردنى یاساکه ده‌رکردووه به‌پێى رێنماییه‌کان سه‌رجه‌م که‌مئه‌ندامان له‌هه‌رێمى کوردستان پشکنینى پزیشکیان بۆ ده‌کرێته‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانکردنى رێژه‌ى که‌مئه‌ندامیه‌تیان و زیادکردنى موچه‌که‌یان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کانى یاساى که‌مئه‌ندامان (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى کرد بۆ ده‌ست به‌کاربوونى لێژنه‌کانى پزیشکى بۆ دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشکنینى پزیشکى بۆ که‌مئه‌ندامان و جێبه‌جێکردنى رێنمایه‌کانى یاساى که‌مئه‌ندامان و ده‌ستنیشانکردنى ئالیه‌ته‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى پشکنینى پزیشکى بۆ سه‌رجه‌م که‌مئه‌ندامانى کوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ هاوکارى کردنى لێژنه پزیشکییه‌کان و هاوکارى کردنى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌کان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ى پشکنینى پزیشکى بۆیان به‌پێى یاسا. هه‌روه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌هه‌رسێ شاره‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان هاوکارى ته‌واوى خۆیان بۆ لێژنه پزیشکییه‌کان دوپاتکرده‌وه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کانى یاساى که‌مئه‌ندامان.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى دوپاتى کرده‌وه یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌ته‌کان نمونه‌ى یاسایه‌کى تازه‌و پێشکه‌وتووه بۆ که‌مئه‌ندامان و رێنماییه‌کانیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو وه‌زاره‌تى کار‌و ته‌ندروستى به‌هاوبه‌شى دارێژراوه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى که‌مئه‌نداماندایه. وتیشى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رى که‌مئه‌ندامان له‌شاره‌کان شیکردنه‌وه‌ى زیاترى رێنماییه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى که‌مئه‌ندامان دڵنیابن له‌مافه‌کانیان و ئاشناى رێنماییه‌کان بن.




