بڕێکی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئاسایشی گشتیی ڕایگه‌یاند که ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکی زۆر له ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه که له له ئێرانه‌وه هێنابوویان بۆ سلێمانی و له‌وێوه گه‌یه‌ندرابووه هه‌ولێر و باندێک به‌نیاز بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ببه‌ن.
فرسه‌ت دۆڵه‌مه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئاسایشی گشتیی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌کانمان ئاگادار کرایه‌نه‌وه باندێک به‌نیازن ماده‌ی هۆشبه‌ر له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی تایله‌ند ببه‌ن، ئێمه‌ش به‌دواداچوونمان کرد و توانیمان ده‌ست به‌سه‌ر چوار کیلۆ و 130گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری کریستاڵ بگرین.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌کان له ئاسایشی گشتیی هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌و ماده هۆشبه‌ره له وڵاتی ئێران هاتبوو بۆ سلێمانی و له‌وێش بۆ هه‌ولێر گواسترابۆوه به‌ڵام پێش گه‌یشتنی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن کارمه‌ندانمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
دۆله‌مه‌ڕی روونیشی کرده‌وه: ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه له‌ناو کامێرای چاودێری حه‌شار درابوون و به ماده‌ی سیمۆکاربۆن پێچرابوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌گی پۆلیسی و ئامێری "ئێکس رای" ئاشکرا نه‌بن.
راشیگه‌یاند: دوای کردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌کان، ده‌درێنه دادگا و به ماده‌ی14ی ماده هۆشبه‌ره‌کان دادگایی ده‌کرێن.




