له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو لەكەركوك 3 پۆلیس شه‌هید و 5 ی دیكه‌ش برینداربوون

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له گونده‌كانی سه‌ر به شاره‌دێی ریاز و ره‌شاد هێزێكی هاوبه‌شی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك پێكهێنرا.
شه‌وی رابردوو لەهه‌ڵمه‌تێكی گەران و پشكنینیدا نۆ داواكراو و گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌ڵگه‌نامه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان دا گیرا.
دواتر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك له نزیك گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی ریاز بۆمبێكی چێندراو به كاروانی هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كان كه‌ركووك ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا سێ پۆلیس شه‌هید و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
جێگای باسە لەم رووداوەشدا فه‌رمانده‌ی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌کانی که‌رکووک عەمید سەرحەد قادر برینداربووە.




