به‌چه‌ند چالاکیه‌ک یادی24 ساڵه‌ی کیمیاباران و ئه‌نفالی بادینان کرایه‌وه

دوێنێ 28/8/2012 به ئاماده بوونی ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و نوێنه‌ری پارێزگاری دهوک و لیپرسراوانی حکومی و حزبی سنوره‌که به‌جه‌ند چالاکیه‌ک یادی 24 ساڵه‌ی کیمیاباران و ئه‌نفالی بادینان کرایه‌وه.
له‌م رێ وره‌سمه‌دا ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و لیپرسراوانی حکومی و حزبی له گوندی کوریمێ تاجى گولینه‌یان له‌سه‌ر شوینی شه‌هید بوونی شه‌هیدانی ئه‌و گونده داندرا که به‌شێوه‌یه‌کی درندانه له‌لایه‌ن رژمی له‌ناوچوو به‌دیلی کوله‌باران کران و هه‌ر له‌وێ وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان چاوی به‌ش که‌س وکاری شه‌هیدان که‌وت و کیوی له داخوازیه‌کانیان گرت وپێی راگه‌یاندن که دورست کردنی گورستان و دیواربه‌ندی ناوی شه‌هیدان له داهاتوودا له به‌رنامه‌دا ده‌ندری که‌ژماره‌یان 27 شه‌هیده. هه‌ر له مه‌راسیمی دانانی تاجه گولینه رزگاری بوانی ئه‌و تاوانه که 5 که‌س بوون ئاماده بوون روداوه‌که‌یان بۆ ئاماده بوان ده‌گیرایه‌وه.
دوای نیوه‌رۆی هه‌مان روژ ئارام ئه‌حمد محمد وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان پێشانگای فوتوغرافی فوتوغرافه‌ر شوکری به‌رواری کرده‌وه که خوی له 130 وێنه‌ی فوتوغرافی تایبه‌ت به کاره‌ساتی ئه‌نفالی بادینان و ئاواره بوونی خه‌ڵکی سنوره‌که و ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌کان له خیوه‌تگاکانی تورکیا ده‌بینیه‌وه.
ئه‌م پێشانگایه هونه‌رمه‌ند به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌که‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی روشنبیری و هونه‌ری دهوک ئاماده‌ی کردبوو
وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان ویرای به گرنگ هه‌لسه‌نگاندنی پێشانگاکه ، بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی وێنه‌یی و فیدیوی به گرنگ له‌قه‌له‌م دا بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌رحه‌ق به که‌لی کوردستان کراوه له سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا.
واش بریاره له 2/9/2012 به‌شێوه‌یه‌کی فراوان یادی ئه‌نفالی بادینان له دهوک بکرێته‌وه.
شایانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه رژێمی له‌ناوچوو له 25/8/1988 گونده‌کانی سنوری بادینانی به چه‌کی کیمیاوی بوردمان کرد و له 28/8/1988 شالاوی ئه‌نفالی ده‌ست بیکرد که به قوناغی 8ی و کوتایی ئه‌نفاله تیایدا چه‌ندان گوندی سنوره‌که به‌ر ئه‌م شالاوه که‌وتن و خاپور کران.




