چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك و هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى تاوتوێكران

له شارى به‌غدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونى هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى و لیژنه‌ى پارێزگاكان سازكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پڕۆژه یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان گفتوگۆى له باره‌وه كرا و هه‌روه‌ها جگه له تاوتوێَكردنى پڕۆژه یاساى لێبوردنى گشتى و ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى.
هاوكات به‌شداربوانى كۆبونه‌وه له سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى كاره‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه ڕێككه‌وتن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواى له سه‌رۆكى كوتله‌كان كرد كه له سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ناوى پازده ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمسیۆن ڕێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى له دانیشتنى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو بخرێته ده‌نگدانه‌وه.




