پێده‌چێت حكوومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕابگرێته‌وه

به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه كه پێده‌چێت هه‌رێم له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلووله‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه ڕابگرێته‌وه..
ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌هاوێشتووه و هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێیشی بۆ چاره‌كردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش نه‌كردووه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی به‌غدا بۆ سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان و نه‌دانی پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له هه‌رێمدا كاری وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌رێم له نیسانی ڕابردوودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه ڕاگرت.
وه‌ك ده‌ستێشخه‌رییه‌كیش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان، له 7ـی ئه‌م مانگه‌دا هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێكرده‌وه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه ئه‌و هه‌نگاوه هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا نه‌بووه.
له به‌رانبه‌ریشدا راوێژكارێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق به "ڕۆیته‌رز"ـی ڕاگه‌یاندووه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم پسووڵه‌ی خه‌رجییه‌كانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه و پێویسته وردبینی زیاتر بكرێت تا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رفكردنی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بدرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق(فازڵ نه‌بی)ـیش ڕایگه‌یاندووه حكوومه‌تی عێراق له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 550 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی كۆمپانیاكانی كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن بدات، هه‌ركاتێكیش له حكوومه‌ته‌وه بڕیاری خه‌رجكردنی بدرێت، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه خه‌رج ده‌كرێت.




