لیژنه‌ی نه‌وت و غاز هه‌وڵی نزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غداده‌دات

لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا پرسی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق تاوتوێ ده‌كات، تاوه‌كو كێشه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای له‌گه‌ڵدا باس بكه‌ن.
قاسم محه‌ممه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق به رووداو ی راگه‌یاندووە: ئه‌مڕۆ چوارشەممە 29/8/2012 لیژنه‌كه‌یان لیژنه‌ی نه‌وت و غاز كۆده‌بێته‌وه. هاوكات راشیگه‌یاند یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت دانانی واده‌یه‌كه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشتر لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش دابنیشن.
قاسم محه‌ممه‌د، كه هاوكات په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌بوایه پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام بۆ دوای جه‌ژن دواخرا، بۆیه ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی واده‌یه‌ك بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق.
هاوكات راشیگه‌یاند لیژنه‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات هه‌ولێر و به‌غدا لێك نزیك بكاته‌وه و چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزێته‌وه له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌وت نێوان هه‌ردوولادا.




