ئاگادارییه‌ک له وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان

ئاگاداری منداڵ و نه‌وه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کوردستان (سه‌نگه‌ر و جینۆساید) ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به‌شداری بکه‌ن له کێبه‌رکێی وه‌رگرتن له‌و قوتابخانانه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می سابیس به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌کانی وه‌زاره‌ت بکه‌ن بۆ ناونۆسین و وه‌رگرتنی زانیاری له رێکه‌وتی 28-8-2012 تا 3-9-2012 به پێی ئه‌و رونکردنه‌وه‌ی خواره‌وه:
- بۆ قوتابخانه‌ی سه‌روه‌ران و فاخیر مێرگه‌سوری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان بکه‌ن.
- قوتابخانه‌ی سۆرانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت له سۆران بۆ قۆناغه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می باغچه‌ی ساوایان و یه‌که‌م و دووهه‌م و سێیه‌می سه‌ره‌تایی.
- بۆ قوتابیانی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان سلێمانی بکه‌ن.
- بۆ قوتابخانه‌ی که‌لار نێوده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می باغچه‌ی ساوایان و یه‌که‌م و دووهه‌می سه‌ره‌تایی سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌ت له‌و شاره بکه‌ن.
- بۆ قوتابخانه‌ی سه‌رده‌می نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگای دهۆک سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی دهۆک بکه‌ن بۆ قۆناغی یه‌که‌می باغچه‌ی ساوایان.
- بۆ قوتابخانه‌ی زاخۆی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت بکه‌ن له زاخۆ بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌که‌م و دووهه‌می باغچه‌ی ساوایان و یه‌که‌م و دووهه‌می سه‌ره‌تایی.
تێبینی: ته‌نها دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌ی ناویان هاتووه مافی پێشکه‌ش کردنی داواکارییه‌کانیان هه‌یه به پێی شوێنی نیشته‌جێ بوون.
بۆ زانیاری زیاتر له‌و باره‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌و ژماره ته‌له‌فونه‌وه:
07507719323




