٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان ئەنجام نادرێت

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایدەگەێنێت: ئەگەری ئەوە هەیە بۆ جارێكی تر كارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژ بكرێتەوە، بەڵام ئەگەر ماوەی كاریشمان درێژ كرایەوە ناتوانین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق ئەنجام بدەین.

فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاند: تا ئێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق ئەنجام نەدراوە، چونكە گرفتێكی یاسایی زۆر لە بەردەم كارەكانماندا هەیە.

گوتیشى:تا ئێستا بودجە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكان دابین نەكراوە و یاساكەشی هەموار نەكراوە و كاتی بەڕێوەچوونیشی دەستنیشان نەبووە، ئەگەر ئێستاش ئەو كارانە جێبەجێ بكرێن ناتوانین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكە بەڕێوە ببەی.

ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقەوە پێمان راگەیاندراوە ئەگەر لەم ماوەیەدا نەتوانرا دەستەی نوێی كۆمسیۆنی باڵا بێتە پێكهێنان، كارەكانی دەستەی ئێستە بۆ ماوەیەك درێژ دەكرێتەوە و ئەگەر ماوەی كاریشمان درێژ كرایەوە هەر ناتوانین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكە ئەنجام بدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار