سه‌یدا ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ده‌گرێت

سه‌رۆكی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی دیمه‌شق ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا گرت له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی خێرای حكومه‌تی كاتی له سوریا.
عه‌بدولباسیت سه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له لێدوانێكدا بۆ ئاسۆشیتد پرێس، وتی: ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له جیاتی سه‌ركۆنه‌كردنی به‌رهه‌ڵستكارانی به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا هیچ بڕیارێكی گرنگیان له باره‌ی دۆخی سوریا نه‌داوه.
عه‌بدولباسیت سه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له ئێستادا سه‌رقاڵی دانوسانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی تری سوریا بۆ ئه‌وه‌ی له زوترین كاتدا حكومه‌تی كاتی پێكبهێنێت و رێگری له دروستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات بكات له دووای رووخانی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌مریكا پێشتر ره‌خنه‌ی له وته‌كانی فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گرتبوو به هۆی ئه‌وه‌ی داوای كردبوو كه پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی.
ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه به‌و پێیه له ئێستا ناكۆكیه‌كی زۆر له نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا هه‌یه، زووه باس له دروستكردنی حكومه‌تی كاتی بكرێت.




