سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/8/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ.
له دیدارێكدا باس له دواین گۆڕانكاری و پێشهاتی سیاسی له وڵات و ئه‌و ته‌نگژه‌یه كرا كه دووچاری بۆته‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ ته‌نگژه‌كه و ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه رووبه‌رووی پڕۆسه‌ی سیاسی بوونه‌ته‌وه به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.




