كورد رێگه‌ی نه‌دا هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بچنه ناو شاری ئامۆدا

له‌كاتێكدا هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ چوونه ناو شاری ئاموداو سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شاره، به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای كوردی رێگه‌ی به‌و هێزانه نه‌دا بچنه نێو شاره‌كه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاری ئامودا بلاوكراوەتەوە، هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د نیازی چوونه نێو شاری ئامودایان هه‌بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی باڵای كوردی، هه‌موو رێگه‌كانی چوونه ناو شاری ئامۆدایان داخست و رێگه‌یان به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د نه‌دا بچنه نێو شاره‌كه. به‌ڵام ئه‌و رووداوه به بێ هیچ شه‌ڕو پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به كۆتایی هات.




