سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز سیمۆن كۆلیس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق كه هیو یڤانس كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری بوو .
له دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، به‌تایبه‌تی له بواری وزه خرایه به‌رباس و هه‌ر دوولا هاوڕابوون له سه‌ر به‌رده‌وامی راوێژكردن به‌یه‌كتر له پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كاندا ، ئه‌و پرسانه‌ی كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا ده‌گه‌یه‌نن.
تاوتوێكردنی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روا ئه‌گه‌ره‌كانی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




