سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 28/8/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی خاتوو بارۆنیس مۆریس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی لێژنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین _ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به پارتی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته .
له دیدارێكدا ، خاتوو بارۆنیس مۆریس ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیای به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفكرد به مه‌به‌ستی ئاشنابوون له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتی كرده‌وه كه به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه له پێگه‌و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له عیراق و ناوچه‌كه ده‌ڕوانێت و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری پێكه‌وه ژیان و دیارده‌ی فره‌یی له هه‌رێمی كوردستان و بایه‌خ دان به رۆڵی ئافره‌ت ده‌كات و خوازیاره په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم به‌هێزتر بكات .
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌رزنرخاندنی رۆڵی به‌ریتانیا و جۆن مێجه‌ر به تایبه‌تی له ئازادكردنی عیراق ، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو دووچاری گه‌لی كوردستان ببوه‌وه و قۆناغه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌رده‌وامی پرۆسه‌كه و هیوای خواست كه وڵاتی به‌ریتانیا رۆڵی زیاتر ببینێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولاش بگاته ئاستێكی به‌رزه‌وه .
پاشان سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیای دایه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی عیراق و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ته‌واوی ناوچه‌كه .




