وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌موو قوتابییه ته‌رقین قه‌یدكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه

ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 4 بڕیاری نوێی بۆ قوتابیانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راگه‌یاند.
د.عه‌لی سه‌عید، وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئه‌و قوتابیانه‌ی ته‌رقین قه‌یدكراون، ئه‌كساڵ ده‌نتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خوێندنه‌كانیان به مه‌رجێك، كه له‌سه‌ر قۆپییه‌كردن و به بریاری لێژنه‌ی ئینزیباتی ته‌رقین قه‌ید نه‌كرابن". هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره ته‌واوی قوتابیانی ده‌گرێته‌وه.
له بڕیارێكی دیكه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، كه ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانیان ته‌واوكردووه‌و له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كراونه‌ته مامۆستا، خوێندنی ئێوارانیان له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆی كۆیه بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌توانن دووباره بخوێننه‌وه‌و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی زیاتر به‌ده‌ست بێنن.
له خالێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پلانی خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013، كه مه‌رجی ته‌مه‌ن له 40 ساڵییه‌وه كرایه 45 ساڵی، واته رێكه‌وتی 31/12/1967 وه‌رده‌گیرێت.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و قوتابیانه له خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی نێو هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: تاقیكردنه‌وه‌ی پاسوۆرد "به‌شه زانستییه‌كان 4.5، به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌كان 4" تاقیكردنه‌وه‌ی ئایلتس "به‌شه زانستییه‌كان 4، به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان 3.5". تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفل ئای تی "به‌شه زانستییه‌كان 475، به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان 450". تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفل كۆمپیۆته‌ر باسید "به‌شه‌ر زانستییه‌كان 133، به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان 113". تاقیكردنه‌وه‌ی تۆفل IBT "به‌شه زانستییه‌كان 40، به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان 30". تاقیكردنه‌وه‌ی تۆقل PBT "به‌شه زانستییه‌كان 450، به‌شه مرۆڤایه‌تییه‌كان 425".
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوازیاری خوێندنی ماسته‌ره ده‌بێ كۆنمره‌ی له 65 به‌سه‌ره‌وه بێت، 70%ی وه‌رگرتن له‌سه‌ر كۆنمره ده‌بێت و 30% له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی ڤانستی ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، 28/8/2012 یه‌كه‌م رۆژی پێشكێشكردنه و تاوه‌كو 27/9/2012، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له 10/10/2012 ده‌بێت تاوه‌كو 25/10/2012 و خوێندنیش له 4/ 11/2012 ده‌ستپێده‌كات.
له بڕیاری كۆتاییدا وه‌زیری خوێندنی باڵا گوتی "هه‌ردوو ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنیكی هه‌ولێر و سلێمانی رێكده‌خرێنه‌وه له‌ژێر سێ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌یمانگاكان بڕوانامه‌ی دبلۆم و بۆ زانكۆكانیشیان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌به‌خشنه قوتابییه‌كان".




