سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌وڵه‌ت دروست بكات، به ره‌سمیی ده‌یناسین

سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی كاتیی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا پێك بهێنرێت، پاریس ئاماده‌یه به خێراترین كات، حكوومه‌ته‌كه وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی سووریا به ره‌سمی بناسێت.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، داوای له ئۆپۆزسیۆنی سووریا كرد به خێرایی، حكوومه‌تێكی گشتگیر به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا، پێك بهێنن.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئۆلاند هه‌روه‌ها هۆشداری داوه‌ته رژێمی به‌عسی سووریا، ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن به‌كار بهێنێت، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌وڕووی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێته‌وه.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان ئاگادار كردبووه‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ست بداته به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، قبووڵی ناكه‌ن و به توندترین شێوه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.




