٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراقی فیدراڵ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز عزه‌دین ئه‌لده‌وله‌ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراقی فیدراڵ.

له‌ دیدارێكدا ، ره‌وشی كشتۆكاڵ له‌ عیراقی فیدراڵ به‌ گشتی خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له‌ پێویستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و بواره‌ كرده‌وه‌ به‌ پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی كشتوكاڵی كه‌ هه‌ر قۆناغێكی ته‌واوكه‌ری قۆناخی پێشووی خۆی بێت و له‌م رووه‌وه‌ وه‌زیری كشتوكاڵی عیراقی فیدراڵ پاڵپشتی خۆی بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمدا دووپاتكرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا دید و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ سیاسییه‌كه‌ی عیراق ئاڵوگۆڕكرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار