٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆژانی جەژن 150 كەس بوونەتە قوربانی

سەرچاوە: Hewler

لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزاندا، 150 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونە قوربانی. هاوكات لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا مانگی هەشت، 650 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان سپاردووە و بە هەزاران كەسیش بریندار و كەمئەندام بوون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی هاوچۆی هەرێم عەمید قادر سدیق راگەیاند كە لە رۆژانی جەژندا 150 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی كە 10 كەس گیانیان لە دەست داوە و 140 هاووڵاتییش زامدار بوون.

ئەو هۆكاری ئەو رێژە زۆرەیشی، بۆ تیژڕۆیی شوفێران و لەبەرچاونەگرتنی هێماكانی هاتوچۆ گەڕاندەوە. عەمید قادر هەروەها گوتیشی كە لە رۆژانی جەژندا، هاووڵاتیان بۆ سەردانیكردنی كەسوكاریان سنووری شارەكان دەبڕن و هاوكات گەشتیارێكی زۆریش لە شەقامەكاندا هەن، هەموو ئەوانە و تیژڕۆیی شوفێران، ئەو كارەساتانەی لێ كەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم، ئاشكرایشی كرد كە لەو 8 مانگەی كە لە 2012 تێپەڕیوە، 650 كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران كەسیش بریندار و كەمئەندام بوون، ئەمە جگە لەوەی كە زیانێكی ماددیی یەكجار زۆریشی لێ كەوتووەتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار