ئه‌رسه‌لان بایز: هیچ پرسیارێك نه‌بووه له ئاشتی هه‌ورامی بكرێت و وه‌ڵامی نه‌دابێته‌وه

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت هۆڵى په‌رله‌مان وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسى به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان یه‌كیك بووه له‌و وه‌زیرانه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران.
ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند: به داخه‌وه به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسى خۆیان به‌كارده‌هێنن.
دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز گوتى " ئێمه‌ده‌ستمان كرد به خوێندنه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2012 هێشتا نه‌مانگوتبوو (بسم لله) په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستان كرد به ته‌پڵ لێدان و هوتاف كێشان له په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش ته‌واو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێش ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ بودجه بكرێت ئه‌وان خۆیان ئاماده كردبوو كه دژى بوه‌ستنه‌وه".
ده‌باره‌ى ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى له ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان ده‌گیرێت، ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان وه‌ڵامى پرسیارى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى داوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ن ئاماده‌بووه له‌گه‌ل یه‌كه به‌یه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاران گفتوگۆبكان بۆئه‌وه‌ی راستییه‌كانیان بۆ ئاشكرا بكات.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان گووتى " من خۆم سه‌رپه‌رشتیارى دانیشته‌كان بووم ، دکتۆر ئاشتى ڕوونكردنه‌وه ته‌واوى له‌باره‌ى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان داوه و سه‌رجه‌م ئامار و داتاکانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ په‌رله‌مانتاران خستۆته‌ڕوو".
گوتیشی " وێڕاى ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانتار هه‌بووه 56 ده‌قه قسه‌ى كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى قسه‌كانى لێببرین و ئازادى ته‌واومان داوه‌ته په‌رله‌مانتاران بۆ هه‌رپرسیار و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك.
ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ى كه ئاشتى هه‌ورامى ده‌ڵێت " په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن پێیان گووتوم گرێبه‌سته‌كان به ئینگلیزى نووسراوه لێى تێناگه‌ین " سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه هه‌رپه‌رله‌مانتارێك له‌و گرێبه‌ستانه تێناگات ده‌توانرێت چوار سه‌د دۆلار بداته وه‌رگێرێك و بیخاته سه‌ر زمانى كوردى".




