٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق هەڕه‌شە له‌وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستان ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

لەژێر پاساوی نەپاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق و شاردنەوەی راستیەکان و دوور لەهەموو نەریتێکی ڕەسمی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 28/8/2012 وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی لەبەغدا بەیاننامەیەکی هەرەِشە ئامێزی دژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئەمەو لەبەیاننامەکەی وەزارەتی ناوبراودا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌ته‌که‌دا به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ هاتووە کە گوایا وەزارەتی کاروباری شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاک رەوانە کار دەکات لەپێناو ناساندنی ئەو جینوسایدەی کەدژ بەگەلی کورد ئەنجام دراوە بەجیهانی دەرەوە بەتایبەتی کاتێک وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کەئەوان بەنیازن بە زووانە کۆنگرەی دووەمی وەزارەتەکەیان لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لەشاری جنێفی سویسرا ببەستن و وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی بەهیچ شێوەیەک رازی نابێت لەسەر ئەنجام دانی ئەم چالاکیەی حکومەتی هەرێم بەپاساوی ئەوەی کەحکومەتی بەغدا درێغی نەکردووە لەناساندنی تاوانەکانی رژێمی بەعس دژ بەگەلانی عێراق بەهەموو جیهان.

لەلایەکی ترەوە جێگای ئاماژە پێکردنە کەبەیاننامەکەی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی زۆر بەزەقی هەموو دەست کەوتەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستانی پشت گوێ خستبوو بەجۆرێک ئاماژەی بەهیچ دەستکەوتێکی ئەو وەزارەتە نەدابوو لەکاتێدا وەزارەتی شەهیدانی کوردستان ئێستاو لە رابردووشدا خاوەنی چەندین دەست کەوتی مەزنە لەبواری خزمەت کردنی کەس و کاری شەهیدو ئەنفال کراوەکانی کوردستان جگە لەناساندنی جیهانی دەرەوەی کوردستان بەتایبەتی رێکخراو ناوەندە جیهانیەکان بەو تاوانانەی کە دژی بەگەلی کورد ئەنجام دراون .

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا وەزارەتی مافی مرۆڤی عیرَاقی هەرەشەی ئەوە دەکات کەئەوان لەمەودوا چاو بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکەی کوردستاندا ده‌خشێننه‌وه‌ بەتایبەتی لەبواری کاری هاوبەشی نێوان ئەوان و هەرێمی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار