ئه‌مه‌ریكا F16 ی كۆنی به عێراق فرۆشتووه

سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرای کرد دوای پشكنینی فڕۆكه F16 - کانی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره ئاداری داهاتوو بگه‌نه عێراق، ده‌ركه‌وتووه فڕۆكه‌کان كۆنه‌ن و نوێ كراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ته‌قاندنه‌وه‌یان له به‌رزایی ئاسماندا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ی (ئه‌لموسته‌قبه‌ل)ی عێراقی له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌رگری گواستووه‌ته‌وه كه ئه‌م فڕۆكانه 11%ی ئه‌و بڕه پاره گه‌وره‌یه‌ش ناهێنن كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بودجه‌ی عێراقیدا ساخ كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "حكومه‌تی عێراق به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانێ 3 هێنده فڕۆكه‌ی فه‌ره‌نسی و چینی بكرێت، كه زۆر له فڕۆكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان پێشكه‌وتووترن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا پێشتر عێراقی ناچار كردووه ئیمزا له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه ستراتیژییه دوو قۆڵییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه به‌بڕی 12 ملیار دۆلار چه‌كی لێ بكڕێت.




