٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كوردی سووریا پێشنیاز بۆ چارەسەركردنی دۆزەكەیان دەخەنە روو

سەرچاوە: AK News

محەمەد مووسا محەمەد ئەندامی لێژنەی پێوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا دووپاتی كردەوە كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا شاندێكی كوردی بەشداری لە كۆبوونەوەی بەرهەڵستكارانی سووریا لە قاهیرە كردووە و چەند پێشنیازێكی بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لەو وڵاتە پێشكێشی كۆبەندی عەرەبی كردووە.

محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ نەبیل عەرەبی ئەمینداری گشتیی كۆبەندی عەرەبی لە كۆتای كۆبوونەوەكەدا گوتی، كورد پێكهاتەیەكی سەرەكیی گەلی سووریایە و مافەكانمان لە چوارچێوەی نیشتمانی سووریا دێتە دێ.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لەگەڵ نەبیل عەرەبیدا تاوەتوێی پوختەی كۆبوونەوەكەی دوو رۆژی رابردووی بەرهەڵستكارانی سووریامان كرد و ئاماژەی كرد، گەیشتینە ئەنجامی پێویستی هاوئاهەنگی لە نێوان بەرهەڵستكارانی دەرەوە و ناوەوەی سووریا.

محەمەد روونی كردەوە، داوامان لە كۆبەندی عەرەب كرد پاڵپشتی لە بەرهەڵستكاران بكا بۆ گەیشتن بە سەركەوتن و چەند پێشنیازێكمان بۆ چارەسەركردنی دۆزی كورد لەو وڵاتە پێشكێشی كۆبەندی عەرەبی كردووە.

لە حوزەیران/یۆنیۆی رابردوودا كوردی سووریا لە كۆنگرەی بەرهەڵستكارانی سووریا لە قاهیرە پاشەكشەیان كرد بەهۆی وەڵامنەدانەوەی داواكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار