په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز پێكدێنێ

قاسم محه‌ممه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق به (رووداو)ی راگه‌یاند به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی پێكهاتووه، به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای نه‌وت و غاز، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی ته‌وافوقی گه‌ڵاڵه بكرێت و له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
قاسم محه‌ممه‌د كه هاوكات په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانییه، ده‌ڵێ "لیژنه‌كه له 10 ئه‌ندام پێكهاتووه 5 ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و 5 ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی و هه‌وڵده‌دات جۆره ته‌وافوق گه‌ڵاڵه بكات له نێوان ئه‌و سێ پڕۆژه یاسایه‌ی كه هه‌یه".
پڕۆژه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و غازه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان حكومه‌تی عێراق ئاماده‌ی كردووه، پڕۆژه‌ی سێیه‌میان له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق لێی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
لیژنه‌كه چه‌ند رۆژێكی كه‌م پێش پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بڕیاری له‌سه‌ردراوه، بۆیه تاوه‌كو ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام بڕیارده‌ره‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی لیژنه‌كه‌یاندا(لیژنه‌ی نه‌وت و غازی)، واده‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌یان دابنرێت".
بڕیارده‌ره‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه "یاسای نه‌وت و غاز له دوای ده‌ستوور گرنگترین یاسایه و به په‌سه‌ندكردنیشی به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات".
وێڕای ئه‌وه‌ش ره‌شبینه له گه‌یشتن به رێككه‌وتن و ده‌ڵێ "یاخوا پێشبنیه‌كه‌م وانه‌بێت، به‌ڵام ئه‌سته له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غاز بگه‌نه رێككه‌وتن". راشیده‌گه‌یێنێ "ئه‌گه‌ر بڕیارێكی سیاسی جدی نه‌بێت، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و یاسا ئه‌سته‌مه".




