٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەهەفتەیەكدا سەدو 25 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

سەرچاوە: Hewler

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند كە لەماوەی هەفتەیەكدا سەدو 25 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێرو بەمەیش ئەو شارە لە كۆی ئەو گەشتیارانەی كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە 48%ی بەردەكەوێت.

لە لێدوانێكیدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر "بارزان محەمەد"  ڕاگەیاند لەماوەی هەفتەیەكدا سەدو 25 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای هەولێر، لەوانە سەدو 13 هەزار و 3 سەدو 7 گەشتیار لە ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون، هەروەها 7 هەزارو پێنج سەدیان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە هاتوون و 4 هەزارو 193 گەشتیاری دیكە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی (حاجی ئۆمەران)ەوە هاتوون.

هەر لە میانی قسەكانیدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر "بارزان محەمەد" ئاشكرای كرد 48% ی ئەو گەشتیارانەی كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە هاتوونەتە هەولێر. جێگەی ئاماژەیە كە لەلایەن خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لە بەرانبەر زیادبوونی رێژەی گەشتیاراندا 3 تیمی گەشتیارییان پێكهێناوە، كە یەكەمیان تایبەتە بە پشنكنین و چاودێری سەرجەم بنكە گەشتیارییەكان، تیمێكی دیكەیان تیمی راگەیاندنە كە ئەركیان دابەشكردنی بڵاوكراوەكانی تایبەت بە گەشتوگوزارییە، تیمی سێیەمیش تیمی خزمەتگوزارییە كە ئەركیان پاككردنەوەی شوێنە گەشتوگوزارییەكانە. هەروەها كەمپێكی فریاگوزاری بۆ ئەو گەشتیارانەی كە جێگەیان نەبووەو لەپاركی شەهید (سامی عەبدولڕەحمان) دروستكراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار