كۆشكى سپى: كۆمه‌ڵكوژییه‌ى شارى داریا به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌یه كه ئه‌سه‌د به چاوێكى سووك له‌ژیانی مرۆڤ ده‌ڕوانێت
كۆشكی سپى رایگه‌یاند كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ى رژێمى سووریا له شارى داریا له نزیك دیمه‌شق ئه‌نجامى دا به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌یه كه به‌شار ئه‌سه‌د به چاوێكى زۆر سووك له‌ژیانی مرۆڤ ده‌ڕوانێت .
له‌و رووه‌وه تۆمی فیتۆر گوته‌بێژ به ناوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له واشنتۆن رایگه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعیه‌تى خۆى به ته‌واوه‌تى له ده‌ست داوه و پێویسته كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى فشارى زۆرتر بخاته سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى واز له ده‌سته‌ڵات بهێنێت تا پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى سیاسی ده‌ست پێبكات.
له لایه‌كى دیكه‌وه فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له پاریس رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا به هاریكارى له‌گه‌لأ هاوپه‌یمانه‌كانیدا كار بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام له سووریا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه چین و رووسیا تواناى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رانبه‌ر به ته‌نگژه‌ى سووریا لاواز ده‌كه‌ن. ئۆلاند گوتیشى پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر دادگاى نێوده‌وڵه‌تیى تاوانه‌كان بۆ دادگاییكردنى ئه‌نجامده‌رانی تاوانى جه‌نگ له سووریا. داواشى له ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد حكوومه‌تێكى كاتی پێكبهێنن تا پاریس دانی پێدا بنێت. ئۆلاند ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا ئه‌گه‌ر رژێمى سووریا چه‌كى كیمیایى به‌كاربهێنێت ئه‌وه پێویست به ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ست به‌جێى سه‌ربازى ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه بان كی مۆن سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك داواى كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى گشتى و بێلایه‌نانه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه شارى داریا بكرێت كه هێزه‌كانى رژێمی سووریا به‌رپایان كرد. له‌و باره‌وه گوته‌بێژ به ناوى بان كی مۆن رایگه‌یاند كه سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رى سوڕماوه كاتێك راپۆرته‌كانى له‌باره‌ى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه پێ گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌لید موعه‌للم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (زه ئیندیپێندێنت)ى بریتانى رایگه‌یاندوه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕۆیى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا،سوریا به‌كارده‌هێنێت ، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوه كه واشنتۆن یاریكه‌رێكى سه‌ره‌كیه بۆ هاندانى چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بۆ دژایه‌تى كردنى حكوومه‌تى سوریا.
هاوكات موعه‌للیم ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه نێرده رۆئاواییه‌كان به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى سوریا ئاگاداریان كردینه‌وه كه په‌یوه‌ندیه‌كانى سوریا و ئێران سوریا وحزبولڵا و سوریا وحه‌ماس هۆكارى سه‌ره‌كى دروسبونى ئه‌و قه‌یرانه‌ن. له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌شى گووت كه بۆ ده‌بێ سوریا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێ له كاتێكدا زۆربه‌ى وڵاتانى كه‌نداو په‌یوه‌ندى پته‌ویان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه.
هه‌ر له‌باره‌ى قه‌یرانى سوریا، محه‌مه‌د مورسى سه‌رۆكى میسر رایگه‌یاند ئێستا كاتى رۆیشتنى ئه‌سه‌ده، مورسى له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز رایگه‌یاند به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت پاڵپشتى بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ده‌كه‌ین له دژى رژێم ، به‌ڵام ده‌ستوه‌رناده‌ینه كاروبارى ناوخۆیى گه‌لى سوریا و ئه‌وه‌ى بریار ده‌دات پێویسته چ كارێك بكرێت بۆ ته‌واوبوون له‌ده‌ست ئه‌و رژێمه، گه‌لى سوریایه.
هاوكات مرسى ئه‌وه‌شى گووت گه‌لى سوریا به‌ڕوونى به‌جیهانى راگه‌یاندوه له‌سه‌ر ئه‌و رژێمه پێویسته بڕوات. له لایه‌كى دیكه‌وه ره‌وتى سه‌در له عێراق، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه چه‌كدارانى سوپاى مه‌هدى ره‌وانه‌ى سوریا كردبێت ، له‌مباره‌یه‌وه زیا ئه‌سه‌دى ئه‌میندارى گشتى كوتله‌ى ئه‌حرار له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى ده‌سته‌ى سیاسى ره‌وتى سه‌در له به‌غدا ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه چه‌كدارانى سوپاى مه‌هدى چووبنه سوریا ، ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئه‌ركى سوپاى مه‌هدى له ناوعێراقه نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى عێراق.




