عێراقییه بێ ئاگایى خۆى له هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د عه‌للاوى راگه‌یاند

ئیئتیلافى عێراقییه رایدەگەێنێت كە تائێستا هۆكارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوى وەزیری گەیاندنی عێراقی له پۆسته‌كه‌ى ناڕوونه و تا ئێستا نه‌زانراوه له به‌ر چى هۆكارێك ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه.
لەمبارەیەوە ئه‌سیل خه‌شاب راوێژكارى ئیئتیلافى عێراقییه بۆئاژانسی فرانس پرێس ئەوەی ره‌ت كرده‌وه كه پێشتر عێراقییه له هۆكارى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د عه‌للاوى وه‌زیرى گه‌یاندن ئاگادار بووبێت، لەوبارەیەشەوە رایگه‌یاندووە: تا ئێستا هۆكارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوى له پۆسته‌كه‌ى ناڕوونه و تا ئێستا نه‌زانراوه له به‌ر چى هۆكارێك عه‌للاوى ده‌ستى له پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رپرسێكى ناو كوتله‌ى ویفاقى نیشتیمانى عێراقى قبووڵكردنى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى گه‌یاندنى له پۆسته‌كه‌ى له‌لایه‌ن نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند: نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوى وه‌زیرى گه‌یاندن له كاره‌كه‌ى قبوڵ كردووه.




