وه‌زیری گه‌یاندن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه

به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی كه مالیكی بۆ نه‌یارانی ده‌یخاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، وه‌زیری گه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ناتوانێ زیاتر له‌و پۆسته‌ی خۆی بمێنێته‌وه.
وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق له نامه‌ی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێ "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه بووه كه كراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌ت و مالیكی خۆی داوای لێكردووم كه گریُبه‌ستی نه‌ورۆز تیل هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه و رێگه‌ی داوه كه هیام راوێژكاری هونه‌ری هێرش بكاته سه‌ر وه‌زاره‌ت و له گوته‌كانیشیدا سنووری به‌زاندووه".
پێشتر تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی ئاشكرای كرد، ئاژانسه‌كانی پاراستنی عێراقی كه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، چاودێری خستووه‌ته سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كانی هه‌ندێك له به‌رپرسه عێراقیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پشتگیری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یان كردووه له مالیكی.
تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ده‌سته‌یه‌كی بێلایه‌نه، به‌رپرسه مۆڵه‌تدانی په‌خشی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان و كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل له عێراق، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی عێراقی پله‌دار ده‌یگێڕێته‌وه كه "ئه‌و ئاژانسانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و هه‌واڵگری عێراقین، چاودێری هه‌موو جوڵه‌یه‌كی نه‌یارانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه كردبوو، ئه‌و چاودێری كردنه گه‌شتووه‌ته راده‌ی چاودێری هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌كان و گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان".




