وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هێوربوونه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌ى زوممارى راگه‌یاند

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندنێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لیژنەی کاری هاوبەشی تایبەت بە کێشەی دەڤەری زەممار و ئاساییبوونەوەی ڕەوشی دەڤەرەکی ڕاگەیاند:
ئەمە دەقی ڕاگەیاندنەکەیە:
ڕاى گشتیى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى فیدڕاڵ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه دواى زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت له باره‌ى ڕه‌وشى سنوورى سوریا و ناوچه‌كانى زوممار تا ده‌گاته گونده‌كامنى مه‌حمودیه و قاهیره، ناوه‌ڕۆكى دوا كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى كارى هاوبه‌ش له به‌غدا جێبه‌جێكرا و به شێوه‌یه‌كى گشتیش ئێستا ڕه‌وشى ناوچه‌كه ئاسایى بۆته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵۆزى و نا ئارامى له هیچ لایه‌م نه‌ماوه هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه و ئاسایى كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌ن. جێگاى باسه له مانگى رابردوو دا سوپاى عێراقى له پارێزگای ناسڕیه‌ى باشورى عێراق به بیانووى پاراستنى سنووره‌كانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوریا و هاوكات به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنه‌كان، هێزێكى ڕه‌وانه‌ى ده‌ڤه‌رى زوممار كرد و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه و هێزى پێشمه‌رگه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هاتنى ئه‌و سوپایه وه‌ستایه‌وه و بارودۆخه‌كه گرژى به‌خۆوه بینى .
دواتریش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه .




