٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی مه‌دالیای بارزانیی نه‌مر ده‌به‌خشێته‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 27/8/2012 سه‌رۆك بارزانی له‌ رێوره‌سمێكدا مه‌دالیای بارزانیی نه‌مری به‌خشییه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان ئه‌حمه‌د سالار وه‌ك رێزلێنانێك بۆ خه‌بات و تێكۆشانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و خزمه‌تكردنی بزاڤی هونه‌ری كوردی وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی پابه‌ند به‌ رێبازی كوردایه‌تی.

هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ئه‌حمه‌د سالار یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌نده‌ لێهاتووه‌كانی بواری شانۆ و درامای كوردی و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار