ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كۆپته‌رێكی رژێمیان له دیمه‌شق خسته خواره‌وه

ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆپته‌رێكی سوپای رژێمی سووریا، له دیمه‌شقی پایته‌خت ئاگری گرتووه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سوپای ئازادی سووریا ده‌ڵێت كۆپته‌رێكی هێزه‌كانی رژێمی له دیمه‌شق خستووه‌ته خواره‌وه كه له گه‌ڕه‌كی جه‌بر له پایته‌خت، ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی دژی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا، هه‌واڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كۆپته‌رێكی سوپای رژێمی له دیمه‌شق پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كۆپته‌ره‌كه چی بووه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڤیدیۆی ئه‌م كۆپته‌ره‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به ئاسمانه‌وه گڕی گرتووه و له حاڵی كه‌وتنه خواره‌وه دایه.




