سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) پێشوازیى له شاندێكى ره‌وتى موسته‌قبه‌لى لوبنانى كرد
ئیرۆ ل باره‌گه‌هێ پۆلیت بیرۆیا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ل سه‌لاهه‌دینێ پێشوازی ل پارتی یا ته‌یارولموسته‌قبه‌ل یا لبنانی ب سه‌رۆكاتی یا ئه‌حمه‌د حه‌ریری كر ـ د روونشتنێده كو ئازاد به‌رواری و زه‌عیم عه‌لی و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و رێبوار یه‌لدا ئه‌ندامێن پۆلیت بیرۆیێ و ره‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامێ یه‌ده‌ك یێ پۆلیت بیرۆیێ و هێمن هه‌ورامی به‌رپرسیارێ بیرۆیا تێكلی یێن ده‌رڤه یا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ئاماده‌بوون، میرانی بال كشاند سه‌ر ره‌وشا ئیرۆیین یا كوردستانێ و ئیراقێ و ته‌كه‌ز كر كو كوردستان یه‌شه‌كه گرینگ یا ده‌ڤه‌رێ یه و رۆله‌كه وێ یا به‌رچاڤ د ئیراقا نووده هه‌یه .
فازڵ میرانى ئاماژه‌شى به په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له نێوان ته‌یار مووسته‌قبه‌ل و پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا و به سه‌ركه‌وتویى وه‌سفكرد دووپاتیشى كرده‌وه كه خاڵه هاوبه‌شه‌كانى له نێوان هه‌ردوو لا زۆرن ئه‌م خاڵانه بووه هۆى كارى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كه له خزمه‌تى هه‌ردوو گه‌لى لوبنانى كوردستانى دا بێت. هه‌روه‌ها میرانى ته‌ئكیدى كرد كه شه‌نگه سته‌ى بیرى هاوبه‌ش هه‌نگاوى یه‌كه‌مه له یه‌كترنزیكبونه‌وه و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا.
له لاى خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌ریرى به ناوى خۆیى و شاندى یاوه‌رى سوپاسى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كرد و بۆ ئه‌و پێشوازیییه گه‌رمه‌ى كه لێیان كرا‌و خۆشحاڵى خۆشیى ده‌ربڕى به سه‌ردانى كوردستان و ته‌ئكیدى كرد كه پرۆگرامى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر سه‌ركه‌وتووبوه سه‌ردانى زۆربه‌ى جێگاكان كرد و به تایبه‌تى ناوچه‌ى بارزان كه به لانه‌ى بزاڤى ڕزگارییخوازى گه‌لى كوردستانى له قه‌ڵه‌م دا و به چاوى خۆیان ئه‌و ناوچه جوگرافیا سه‌ختانه‌ى كه پێشمه‌رگى پارتى و بارزانى خه‌باتیان لێكردووه بۆ به ده‌ستهێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان بینیان و خۆشحاڵى خۆیان به ئه‌زموون و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها حه‌ریرى دووپاتیكرده‌وه كه خاڵه هاوبه‌شه‌كان له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ته‌یار موسته‌قبه‌ل دا زۆرن له سه‌رویان ئه‌وه‌یه كه ئێوه وه‌ك پارتى سونبول و ڕێبازى خۆتان هه‌یه كه ئه‌ویش بارزانى نه‌مره ئێَمه‌ش سونبول و ڕێبازى خۆمان هه‌یه كه ئه‌ویش ڕه‌فیق حه‌ریریه و ئه‌م چه‌نده كۆمان ده‌كاته‌وه له سه‌ر یه‌ك دۆز و به‌رخودان وشه‌هیدبوون له پێناو گه‌ل و ووڵاتدا.
حه‌ریرى په‌یوه‌ندى نێوان پارتى و ته‌یار موسته‌قبه‌ل به سه‌ركه‌وتوو وه‌سفكرد و ئه‌م جۆره دیدارانه‌ى به زه‌روره‌تێك له قه‌ڵه‌م دا بۆ ئاڵوگۆركردنى بیروڕا و سه‌ردانى دوو لایه‌نى كه‌وادرى هه‌ردوو لا به پێویست له قه‌ڵه‌م دا‌و ته‌ئكیدى كرد كه پڕۆتۆكۆڵێك ئاماده‌كراو بۆ كارى هاوبه‌ش له نێوان پارتى و ته‌یار مه‌سته‌قبه‌ل ئیمزا ده‌كرێت له لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆكى ته‌یار موسته‌قه‌به‌ل و ئه‌و پڕۆتۆكۆڵه ده‌بێـته ئاسۆیه‌كى پڕشه‌نگدار له نێوان هه‌ردوو لادا. شایه‌نى باسه سه‌ردانى شاندى ته‌یار موسته‌قبه‌ل بۆ هه‌رێمى كوردستان به داوه‌تێكى ڕه‌سمى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه.




