٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چاوەرێ دەكرێت هەفتەی داهاتوو جۆبایدن بەیاوەری شاندێكی باڵاى سیاسی و ئەمنی سەردانى بەغدا بكات

سەرچاوە: AK News

بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵاى سیاسی و ئەمنی ئەمەریكایی بەسەرۆكایەتیی جێگری سەركۆمار سەردانى عێراق بكات.

سەرچاوەیەكی نزیك لە حكوومەتى عێراق رایگەیاند: جووڵەیەكی ئەمەریكایی لە ئارادایە بۆ تاوتوێكردنى دۆخی سیاسی و پێشهات و گۆڕانكارییە هەرێمییەكانى ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر عێراق، بۆیە شاندێكی باڵاى سیاسی و ئەمنی بەسەرۆكایەتیی جۆ بایدن جێگری سەركۆمارى ئەمەریكا دووشەمی داهاتوو سەردانى عێراق دەكات.

پێشتریش راوێژكارێكی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق رایگەیاندبوو، لەچەند رۆژى داهاتوودا جۆ بایدن جێگری سەرۆكى ئەمەریكا بەسەرۆكایەتیی شاندێك لە شارەزایانی بوارى تەناهی و سیاسەت سەردانى وڵات دەكەن.

لەوبارەیەوە ئەو سەرچاوەیە بەرۆژنامەى "وەتەن"ی سعوودیایی راگەیاندووە
: بۆ ئەو مەبەستە باڵوێزگەى ئەمەریكا لە بەغدا ئەوپەڕی ئامادەكارییەكانى كردووە بۆ سەرخستنى سەردانەكەى بایدن و هەمان سەرچاوە ئاماژەى كرد كە ئەگەری ئەوە هەیە بایدن بۆ چارسەركردنى تەنگژەكان پاڵەپەستۆ بخاتە سەر حكوومەتى عێراق تا دەست لەسەر چەند خاڵێك هەڵگرێت.

جێگای باسە چوارشەمی رابردوو هیلارى كلینتۆن وەزیری دەرەوەى ئەمەریكا لە پێوەندییەكى تەلەفۆنیدا لەگەڵ هۆشیار زێبارى وەزیری دەرەوەى عێراق تاتوێی پرسی سیاسیی گۆڕەپانى عێراق و دۆخى سووریایی كرد، هەروەها كلینتۆن باسی سەردانی شاندێكی باڵاى ئەمەریكایی لەگەڵ زێبارى كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار