جێگری پارێزگاری سەلاحەدین داوادەكات پێشمەرگە بنێردرێتە ناوچەی خورماتوو
بەپێی ئەو ئامارێك، لەو چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی رووداوەكانی كوشتن و رفاندنەوە، زیاتر لە 1000 خێزانی كورد (دووزخورماتوو)یان بەجێهێشتووە.
د.ئەمین عەزیز، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینیش داوادەكات پێشمەرگە بنێردرێتە ناوچەی خورماتوو. بەپێی ئامارەكانی قایمقامیەتی خورماتوو، 38%ی دانیشتووانی قەزاكە كوردن و لە سەنتەری قەزاكەشدا كورد 53%ی دانیشتووان پێكدێنێت، بەڵام ئەو ژمارەیە رۆژ بە رۆژ لە كەمبوونەوەدایە.
هاووڵاتیانی كورد لەو شارە لە دڵەڕاوكێدا دەژین و روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن. د.ئەمین عەزیز، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین، هۆكاری سەرەكی بەجێهێشتنی خورماتووی لەلایەن كوردەوە گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی چالاكی گرووپە تووندڕەوەكان و نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەشاری خورماتوو و دەوروبەری و داوایكرد هێزی پێشمەرگەیان بۆ بنێردرێت.




