ئاشتی هه‌ورامی: به گۆڕینی گرێبه‌ستێک سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه

وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، ئاشتی هه‌ورامی، ده‌ڵێت به گۆڕانکاری له گرێبه‌ستێکی نه‌وتیدا که به سه‌رپه‌ر‌شتیی نه‌وشیروان مسته‌فا واژۆ کرابوو، سه‌دان ملیۆن دۆلاریان بۆ هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی رووداو له زمان وه‌زیری سامانه سه‌روشتییه‌کانی هه‌رێمهی کوردستانه‌وه رایگه‌یاند: "نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ر له جیابوونه‌وی له یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له ناوچه‌ی ئیدارەی سلێمانیدا گرێبه‌ستێکی ناشیانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کدا واژۆ کردووه که له یه‌ک کاتدا مایه‌ی پێکه‌نین و گریان بوو."
ئاشتی هه‌ورامی، ناوی کۆمپانیاکه‌ی ئاشکرا نه‌کردووە، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونی "رووداو" گرێبه‌سته‌که له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "وێسترن زاگرۆس"ـدا واژۆ کراوه.
هه‌ورامی ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌که، زه‌وییه‌کی زۆر له سلێمانییه‌وه تا گه‌رمیان و باوه‌نوور، درابوو به کۆمپانیاکه و ئێمه ئه‌م پانتاییه‌مان کرده چوار به‌ش و دامان به 5 کۆمپانیا."
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان, هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه به به‌خشینی 5 ملیۆن دۆلار درابوو به کۆمپانیاکه و ئێمه بۆ 500 ملیۆن دۆلار به‌رزمان کرده‌وه، پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووریمان خسته سه‌رشانی کۆمپانیاکه."
هه‌ورامی له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا، ده‌ڵێت: 5%ـی داهاتی به‌رهه‌مهێنان به شاراوه‌یی درابوو به دوو که‌س و دوای که‌شفکردنی بۆ حکوومه‌ت گه‌ڕێندرایه‌وه و له قازانجی کۆمپانیاکه‌ش له 30%ـه‌وه بۆ 10% بۆ هه‌ر پێنج کۆمپانیه‌که دابه‌زێندرا.




