ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا وه‌ڵامی هه‌واڵێكی سایتی "كوردی‌و" كه ئۆرگانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
دوای ئه‌وه‌ی سایتی كوردی‌و بابه‌تێكی له‌سه‌ر پۆستی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیان بلاَوكرده‌وه، ده‌مانه‌وێ ئه‌و ڕاستیانه بۆ هه‌موولایه‌ك بخه‌ینه‌ڕوو:
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی سیڤییه‌كانی داواكارانی ئه‌م دوو پۆسته به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ته‌وه ئه‌نجامدراوه‌و دوا كات بۆ وه‌رگرتنی سی ڤییه‌كان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان رۆژی 1/8/2012 و بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 15/8/2012 بوو، دواتر لیژنه یه‌ك پێكهێنرا به‌ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری پارێزگای سلێمانی و نوێنه‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ئێستا ئه‌م لیژنه یه كاری هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردنی باشترین سی ڤی و به‌پێی مه‌رجه‌كانی راگه‌یاندراو بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامداوه، چاوپێكه‌وتن بۆ چوار كاندید له رۆژی 28/8/2012 ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ئه‌وا دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه ی پێكهێنراو، له داهاتوویه‌كی نزیكدا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڵێوراوانه ده‌كرێت كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانیان تێدایه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده




