٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتى ناوەخۆی هەرێم هۆى زیادبوونی رووداوەكانى سلێمانی دەخاتە روو

سەرچاوە: KDP.info

بریكاری وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند، بوونی دیاردەی چەكداری و كێشەی كۆمەڵایەتی هۆى سەرەكین بۆ زیادبوونی رووداوەكانی كوشتن لە سنووری پارێزگەی سلێمانی و بە ئاسانیش ناتوانرێ كۆنترۆڵی دیاردەی چەكداری بكرێ.

جەلال كەریم بە ئاكانیوزی راگەیاند، كێشەی كۆمەڵایەتی و بوونی دیاردەی چەكداری و بوونی چەك بە دەستی هاووڵاتییان هۆى سەرەكی زیادبوونی رووداوى كوشتنن.

زیاتر گوتى "دیاردەی چەكداری بووەتە هۆى خراپبوونی دۆخی تەناهی لەو شارە كە بەئاسانی ناتوانرێ كۆنتڕۆڵى دیاردەی چەكداری بكرێ".

كەریم رایگەیاند، لێژنەی تەناهی لە پارێزگەی سلێمانی پلانی تایبەتی خۆی دەبێ بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی تەناهی و كەمكردنەوەی ئەو رووداوانە.

لای خۆیەوە سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگەی سلێمانیش گوتی، چەند هۆیەك لە پشت زیادبوونی رووداوەكانی كوشتنن لە پارێزگەی سلێمانی، بەرچاوترین هۆش بوونی چەكە لە دەستی هاووڵاتییان، هەروەها كێشەی كۆمەڵایەتی و حەزی تۆڵەسەندنەوە لای هاووڵاتییانە.

راشیگەیاند، لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی رێگری لە زیادبوونی رووداوەكانی كوشتن لە سلێمانی بكەین و هاوئاهەنگیش لە نێوان دامەزراوەكانی تەناهی بەردەوامە.

جێگای باسە پێش نیوەڕۆی دوێنێ یەكشەممە لە گەڕەكی كانی‌ سپیكەی‌ شاری سلێمانی‌ لە ماڵێكدا تەرمی خێزانێك كە لە دایك ‌و باوك ‌و مێرد منداڵێك پێك هاتبوون بە سەربڕاوی‌ دۆزرانەوە.

هەر پاش نێوەڕۆی دوێنێش لەسەر شەقامی‌ شەست مەتری نزیك بەنزینخانەی‌ بینایی لە سلێمانى تەقە روویدا و بەهۆیەوە سێ پۆلیس بریندار بوون و دواتر توانرا كەسێكى چەكدار بێتە گرتن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار