٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مالیكی و نوجێفی كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆك وەزیرانی عێراق نووری مالیكی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان ئوسامە نوجێفی كۆبووەوە و پێكەوە دەربارەی چەند تەوەرێك قسەیان كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكان بە ئاژانسی هەواڵی نەتەوەیی عێراقی ڕاگەیاند مالیكی و نوجێفی لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پڕكردنەوەی پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان و چەند یاسایەك كردووە، كە پێویستە لە ماوەیەكی كورتدا لە پەرلەمان دەربچن، لەوانەش یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

پاش كۆبوونەوەكەیش، نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، مالیكی جەختی لە سەر “ئەنجامدانی چاكسازی و چارەسەركردنی كێشەكان بە گوێرەی دەستوور كردووەتەوە، لەوانەیش یاسای نەوت و غاز و لێبوردنی گشتی و دادپەروەری و شەفافیەت”.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە مالیكی دووپاتی كردووەتەوە “پێویستە كۆتایی بە جیاوازییەكان بهێنرێت، بە تایبەتی ئەوانەی بەهۆی گرێبەستە نەوتییەكان و وەبەرهێنانەوە دروست بوون و جەختی لە سەر ئەوەیش كردووەتەوە، كە دەبێت سوپای عێراق لە بواری سەربازییەوە بەهێز و پڕچەك بكرێت”.
 

هەواڵی پەیوەندیدار