راوێژكاره‌كانی مالیكی به گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون
عه‌زیز عگێلی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی ڕایگه‌یاند كه‌وا گه‌نده‌ڵی دارایی شۆڕبۆته‌وه ناو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و تێوه‌گلانی به‌رپرسانی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عگێلی جه‌ختی كرده‌وه كه‌وا كه‌موكوڕیه‌كی زۆر له نوسینگه‌ی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به‌دی ده‌كرێ به‌جۆرێك كه ئه‌وان ناتوانن كۆنتڕۆڵی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بكه‌ن چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی تێوه‌گلاون ڕاوێژكارانی مالیكین
ڕوونیشیكرده‌وه كه‌وا ئه‌حمه‌د سه‌عداوی ڕاوێژكاری مالیكی شه‌ش فرۆكه‌ی به نرخێكی خه‌یاڵی كڕیوه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ملیۆنها دۆلار له‌گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی جیاوازی هه‌بێت.سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئێستا چوار فرۆكه وه‌رگیرا و دووی دیكه‌یان بێسه‌روشوێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یسه‌م جبوری ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه‌وا پێنج سه‌د و یانزه ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كار بوونی نوری مالیكی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران بێسه‌روشوێن بێت.
جبوری جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی وا ده‌به‌خشنه‌وه به‌ڵگه و دیكۆمێنتیان له‌به‌رده‌ستدا بێت.سه‌رباری ئه‌وه‌ش ناوبراو وون بوونی ئه‌و پێنج سه‌د و یانزه ملیار دۆلاره‌ی خسته ئه‌ستۆی بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی چونكه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له سیاسه‌تی دراوی نه‌وه‌ك نوسینگه‌ی نوری مالیكی .




