له‌مه‌و پاش کۆمپانیایه‌کی پسپۆڕی به‌ریتانی پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌کانی هه‌رێم ده‌کات

وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ته‌ندروستی، بڕیاردرا به ده‌ستبه‌کار بوونی کۆمپانیایه‌کی پسپۆڕ بۆ پشکنینی ده‌رمان، سه‌رجه‌م دوکانی لاکۆڵانه‌کان که ده‌رمان ده‌فرۆشن و کاری یاریده‌ده‌ری پزیشکی ده‌که‌ن، دابخرێن یاخود له چوارچێوه‌ی شاره‌زای خۆیان مۆڵه‌تی کار کردنیان پێبدرێت.
دکتۆر "رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید" وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند: "له ئێستادا سه‌رقاڵی هێنانی کۆمپانیایه‌کی پسپۆڕی به‌ریتانین که پشکنین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه ده‌کات که دێنه کوردستان و ئاشکراشی ده‌کات که له کوێوه هاتووه و دروست کراوه و چ کۆمپانیایه‌ک به‌رهه‌می هێناوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی باس کرد: له ئێستادا گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیا به‌ریتانیه واژۆ ده‌کرێت و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و له مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا ده‌کرێته‌وه و ده‌ست به‌کار ده‌بن.
رێکه‌وت حه‌مه ره‌شید ئه‌وه‌شی باس کرد: "به ده‌ستبه‌کار بوونی ئه‌و کۆمپانیایه‌ش بۆ کۆنترۆڵ کردنی ده‌رمان له کوردستان، بڕیار ده‌رده‌که‌ین بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و دووکانانه‌ی که له کۆڵانه‌کاندا کار ده‌که‌ن یاخود پێدانی مۆڵه‌ت به ژماره‌یه‌کیان به‌پێی پسپۆڕی و شاره‌زایی خۆی له کاره‌که‌ی دا.
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی که له ئێستادا 4هه‌زار دوکان له هه‌رێمی کوردستان کاری یاریده‌ده‌ری پزیشکی ده‌که‌ن له کۆڵانه‌کان و کۆنترۆڵ کردنیان تا راده‌یه‌ک ئه‌سته‌مه و دوابه‌دووای ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌و کۆمپانیایه‌ش له هه‌ر حاڵه‌ت و سه‌رپێچیه‌کدا له‌لایه‌ن ئه‌و دوکانانه‌وه، راسته‌وخۆ ئه‌و کۆمپانیایه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌کرێته‌وه که ده‌رمانی پێفرۆشتووه.




