٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ سالیادى 16ى ئابدا

سەرچاوە: KDP.info

* له‌ ١٦ی ئابدا په‌یمان بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بازرانی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت بین له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان .

* پارتی پێداگره‌ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وجێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ .

* پاراستنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ پێویستی قۆناغه‌كه‌ ده‌زانین.

* یه‌كڕیزی  وته‌بایی و یه‌كخستنی ناو ماڵی كوردستان، زامنی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌ .

* پێكه‌وه‌ ژیانی سیاسی مایه‌ی پێشكه‌وتنی كوردستانه‌  .

* له‌ ١٦ی ئابدا سڵاو له‌ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێـمی كوردستان، كه‌ ئارامی و ئاسایشیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابینكردووه‌ .

* یه‌كڕیزی و ته‌بایی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان زامنی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی كوردستانه‌ .

* له‌ ١٦ی ئابدا سڵاو بۆ شه‌هیدانی كوردستان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو ده‌نێرین .

* تێده‌كۆشین بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان .

* سڵاو له‌ تێكۆشان و خۆڕاگری و بڕوابه‌خۆیی پارتی له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان .

* پارتی ته‌نیا ده‌ستور به‌  زامنی یه‌كێتی پێكهاته‌كان و خاكی عێراق ده‌زانێت .

* پارتی بڕوای به‌ پێكه‌وه‌ ژیانی هاوبه‌ش سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و دابینكردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و كلتووری و ئیدارییه‌كانی توركمان و كلدان سریان ئاشوری و ئه‌رمه‌نه‌.

* سڵاو له‌ زانایانی ئاینی كه‌ هه‌میشه‌ به‌شداری بزاڤی رزگاریخوایی كورد و پاراستنی پیرۆزییه‌كانی ئاین بوون له‌ كوردستاندا .

* ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، زه‌مینه‌ی په‌ره‌سه‌ندی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز ده‌كات .

* پارتی دیموكراتی كوردستان له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا كاری بۆ چه‌سپاندنی هزری نه‌ته‌وه‌یی و نشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و لێبورده‌یی و مافی مرۆڤ كردووه‌ .

* پارتی دیموكراتی كوردستان  له‌رێگه‌ی پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، زامنی مافی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ ده‌كات .

* پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زامنكردنی ژیانێكی له‌بارو گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ كرێكاران، داوای چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ یاسای كار ده‌كات، تاكو له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنه‌كانی ئابوری كوردستان بگونجێت .

* پاراستنی ژینگه‌ و بایه‌خدان به‌ دارستانه‌ خۆرسكه‌كان و له‌وه‌ڕگه‌ و باخچه‌كان ئه‌ركێكی نیشتیمانییه‌ .

* له‌ ١٦ی ئابدا سڵاو له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و قوربانیانی ئه‌نفال و كیمیاباران .

* له‌ ١٦ی ئابدا  پارتی به‌رده‌وامی به‌ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی  دیموكراسی له‌ عێراق ده‌دات و   رێگری له‌ تاكڕه‌وی ونه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی ده‌كات .

* له‌ ١٦ی ئابدا كارده‌كه‌ین بۆ پیاده‌كردنی دروشمه‌كانمان له‌ (نوێبوونه‌وه‌ ، دادپه‌وره‌ریی، پێكه‌وه‌ژیان) .

* له‌ ١٦ی ئابدا پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین له‌ پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی ئاسایش .

* پارتی له‌ پێناو یه‌كڕیزی و گه‌شه‌پێدانی كوردستان تێده‌كۆشێت .

* پارتی حزبی سه‌رجه‌م كرێكاران و جوتیاران و ئافره‌تان و لاوان و قوتابیان تێكڕای چین وتوێژه‌كانی كوردستانه‌ .

* پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ربڕی ئیراده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاته‌ جیا جیاكانی كوردستانه‌ .

* پارتی دیموكراتی كوردستان تێده‌كۆشێت بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی له‌به‌رده‌م یاسادا .

* پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ پته‌وكردنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاته‌ دراوسێكان، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ده‌ست وه‌رنه‌دان له‌ كاروباری ناوه‌خۆیدا .

* پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ هاوكار و پاڵپشتی خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی گه‌لی كورده‌ له‌پارچه‌كانی كوردستاندا، بڕوای به‌ چاره‌سه‌ری ئاشتی ودیموكراسی هه‌یه‌ .

* له‌ ١٦ی ئابدا سڵاو له‌ روناكبیرو ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان .

* پارتی كه‌ گونده‌كانی به‌ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ زانیوه‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌شیان به‌ ئه‌ركێكی نیشتیمانی ده‌زانێت   .

هەواڵی پەیوەندیدار