موئه‌یه‌د ته‌یب: حسێن شه‌هرستانی باشترین نوێنه‌ری ڕژێمی به‌عسه

ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆكاروباری وزه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه بۆ 13% "موئه‌یه‌د ته‌یب" وته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌نه‌وای ڕاگه‌یاند: كاتی خۆی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك بوو مه‌جلیسی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا كه %13بۆ % 15 بۆ كورد ته‌رخانبكرێت به‌لاَم چونكه كورد كه نوێنه‌ری نه بووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین ڕێژه بۆ كورد ته‌رخانبكرێت له ئێستادا شه‌هرستانی ده‌یه‌وێت كه ئه‌و بودجه‌ییه‌ی كه هه‌رێم هه‌یه‌تی ببڕدرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له حكومه‌تی فیدڕاڵی قبوڵناكرێت وه تاكو ئێستا ئه‌م قسانه ته‌نها لێدوانه‌كانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسایه به‌تایبه‌تی شه‌هرستانی كه ڕۆژانه لێدوان ده‌دات كه هه‌مووی دژی كوردستانه لێدوانه‌كانی شه‌هرستانی به شێوه‌یه‌كی زۆر كۆن بیر ده‌كاته‌وه‌و نوێنه‌رێكی زۆر باشی ڕژێمی پێشووه هه‌موو لێدوانه‌كانی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ین كه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق دا سه‌رژمێری بكرێت وه به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری پشكی كورد دیاری بكرێت نه كه‌مان ده‌وێت و نه زۆر




