سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێز محه‌مه‌د خالید بۆصلى كرد

بەبۆنەی كۆچی دوایی ره‌مه‌زان خالید بۆصلى برای بەرێزیان سەرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێز محه‌مه‌د خالید بۆصلى كرد، ئەمەش دەقەكەیەتی:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌رێز محه‌مه‌د خالید بۆصلى
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ره‌مه‌زان خالید بۆصلى براتانم پێگه‌یشت .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆتان و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم .
خوای گه‌وره كۆچكردوو به‌ر ره‌حمه‌ت و دڵۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی فراوانی شاد بكات و ئارامیش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ و له هه‌ر كۆست و به‌ڵایه‌كیش به دوورتان بگرێت.
اناللة وانا الیة را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26/8/2012




