باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ئاگری تێبه‌ربوو
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه له هۆڵی چاوه‌ڕێكردنی سه‌ردانیكاران له نێو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق له ناوچه‌ی بابولموعه‌زه‌م ی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
ئاگره به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه دروست بووه له یه‌كێك له ئامێره‌كانی فێنك كه‌ره‌وه و جگه‌له زیانی ماددی زیانی گیانی به‌دواوه‌وه نه‌بووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆل كردووه ئه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باس لێوه‌كردووه.




