٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانیی كوردستان: تا كارنامەی چاكسازییەكە نەبینین بڕیاری لەسەر نادەین

سەرچاوە: KDP.info

كارنامەی هاوپەیمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، تا لیستی پڕۆژە چاكسازییەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانی نەبینن بڕیاری خۆیانی لەبارەوە نادەن.

دوای هەوڵی متمانە سەندنەوە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی عێراقەوە، هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕایگەیاند كە پڕۆژەیەكی چاكسازیی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە كێشەكانی عێراق بێنە چارەسەركردن.

موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاكانیوزی ڕاگەیاندووە: ئێمە تا ئێستا هیچ كارنامەیةكی چاكسازیمان لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانییەوە بەدەست نەگەیشتووە.

گوتیشی، ئێمە جارێ هیچ شتێكمان نەبینیوە لەم چاكسازییەی كە هاوپەیمانیی نیشتمانی دەیەوێ پێشكێشی بكات، بۆیە ئێستا ناتوانین هیچ قسەیەك لەمبارەیەوە بكەین.

ڕوونیشی كردەوە، وەك زانیومانە كارنامەی چاكسازی لە چەند ڕۆژی داهاتوو لەگەڵ دەست پێكردنەوەی دەوامی ئاسایی بەدەست ئێمە دەگات، هەر كاتێك كارنامەكەمان بەدەست گەیشت، ئەوكات بڕیاری خۆمانی لەبارەوە دەدەین كە ئایا باشە یان نا، بۆیە تا كارنامەی چاكسازی نەبینین قسەی لەبارەوە ناكەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار