سه‌نته‌رى ئه‌نفال له ساڵیادى شاڵاوى قۆناغى 8ه‌مى ئه‌نفالى كۆتایى بادینان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمى به‌عس له 25/8/1988دا پڕۆسه‌ى قۆناغى هه‌شته‌مى ئه‌نفالى ده‌ستپێكرد، به‌مه‌به‌ستى جینۆسایدكردنى گه‌له‌كه‌مان له ده‌ڤه‌رى بادینان‌و ته‌واوكردنى دوانه‌خشه‌و پلانى ئه‌نفال، سوپاكه‌ى رژێم له (14 - 16) فرقه پێكهاتبوو، سه‌ره‌تا له‌ده‌وروبه‌رى شارى دهۆك كۆبوونه‌وه‌و ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، له‌یه‌كه‌م هێرشدا فڕۆكه باره‌گاكانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له ئێواره‌ى رۆژى 24 ى ئاب له‌چیاى گارا و گوندى زێوه‌شكان كیمیابارانكرد، له ئه‌نجامدا (10) پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
بۆ رۆژى دواتر هێرشى زه‌مینى سوپا بۆ سه‌ر شوێنه ستراتیژیه‌كانى ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد بۆ گوندى برجینى و ئێكمالاو ناوچه‌ى به‌روارى و وه‌رمێلێ و تویكا و گونده‌كانى شێرانه و ردێنیا و ساركێ و هه‌ردوو ناوچه‌ى رێكان و نێره‌وه‌ی‌و به‌ركه‌ڤرێ و وه‌رمێلى و بلێجانى و بانێیان كیمیابارانكرد، ده‌یان هاووڵاتى به‌ركه‌وتن و سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵی گوندنشینان له‌ناوچوون، نزیكه‌ى (160) هه‌زار هاووڵاتى به‌ره‌و سنوره‌كانى توركیا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون ماڵ‌و حاڵیان به‌جێهێشت و له ئۆردوگاكانى (موش‌و دیاربه‌كرو مێردین) نیشته‌جێكران، خه‌ڵكێكى زۆریش ده‌ستگیركران‌و ره‌وانه‌ى قه‌ڵا سه‌ربازیه‌كه‌ى نزیك دهۆك و گرتووخانه‌ى سه‌لامیه‌ى موسڵ كران، ژماره‌یه‌كیشیان بۆ تۆبزاوه‌ى كه‌ركوك گواسترانه‌وه‌و پاشان بێسه‌روشوێنكران.
رژێم لێبوردنێكى ساخته‌ى راگه‌یاند به‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى گه‌ڕانه‌وه‌و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا، دواتر رژێم ده‌ستگیریكردن و ره‌وانه‌ى ئۆردوگاكانى (به‌حركه – جه‌ژنیكان) له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كران و له ده‌شتێكى وشك و چۆلى بێ خزمه‌تگوزاری داینان، به‌مه‌ش رۆژانه خه‌ڵك به‌هۆى گه‌رماو نه‌خۆشى و بێ ئاو‌و كاره‌باو به‌دخۆراكى ده‌مردن، دواتر خه‌ڵكى به ئه‌مه‌كى شارى هه‌ولێر چوون به‌هانایان‌و كۆمه‌ك‌و هاوكاریانكردن.
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كانى راپۆرتى فه‌یله‌قى پێنج له‌ماوه‌ى 25 ى ئاب تا 15 ى ئه‌یلول له قۆناغى هه‌شته‌مى ئه‌نفالى بادیناندا (664) گوند سوتێنران‌و ته‌ختكران، زیاتر له(1700) كه‌سیش ده‌ستگیركران و بێسه‌روشوێنكران.
دواتر به‌بڕیارى (ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش) ژماره (36) له 6/9/1988 كۆتایى به‌شاڵاوى دوا قۆناغى ئه‌نفال هێنرا.
ئێمه له‌سه‌نته‌رى (ئه‌نفال) به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له هه‌ردوو حكومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین سه‌روه‌رى یاساكانى دادگا بپارێزرێت، بڕیارى ده‌ستگیركردنى تاوانباران له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به موسته‌شاره ئه‌نفالچیه‌كان ده‌رچووه، بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و پێویسته راده‌ستى یاسا بكرێن و چیتر داڵده نه‌درێن، هه‌روه‌ها به‌زوترین كات پڕۆژه یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى ده‌ستى رژێم بچێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانیانى بادینان و سه‌رجه‌م ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، پێویسته به‌جدیش كار بكرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌نفال له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌جینۆساید بناسرێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵبدرێت روفاتى ئه‌نفالى ناوچه‌ى بادینان له‌بیابانه‌كانى خواروى عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه زێدى باپیرانیان‌و مۆنۆمێنتى تایبه‌تیان بۆ دروستبكرێت.
له كۆتاییدا هه‌زاران سڵاو بۆ گیانى پاكى ئه‌نفالكراوانى بادینان و سه‌رجه‌م قوربانیانى قۆناغه‌كانى ئه‌نفال و بێسه‌روشوێنكراو و كیمیابارانكراوان و گشت شه‌هیدانى رێگاى رزگارى گه‌له‌كه‌مان، مردن‌و روڕه‌شیش بۆخیانه‌تكارو تاوانبارانى به‌شداربووى پڕۆسه‌كانى ئه‌نفال .
ســه‌نته‌رى ئه‌نفال
هه‌ولێر 25/8/2012




