كوتله‌ی ئه‌حرار: مالكی بازرگانی به پۆسته ئه‌منیه‌كان ده‌كات

ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه و په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌حرار، رایگه‌یاند كه مالكی پۆسته ئه‌منیه‌كان به ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌فرۆشێت و بازرگانیان پێ ده‌كات و ده‌یه‌وێت هه‌ردوو پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به حزب و لایه‌نێكی دیاریكراو بفرۆشێت.
جواد الشهیلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌حرار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، زۆربه‌ی پله‌و پۆسته‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ به ملیۆنه‌ها دۆلار به حزب و لایه‌نی دیاریكراو فرۆشراون و ئه‌و پرسیاره‌شی كرد كه ئێمه نازانین بۆچی مالكی كه فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆیی ده‌كات؟




