ئه‌گه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دڵنیا نه‌بوونایه نه‌ده‌هاتنه كوردستان

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانییه‌كان ته‌واو دڵنیا نه‌بوونایه له‌كاره‌كانیان، نه‌ده‌هاتنه كوردستان.
قاسم محه‌ممه‌د، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایده‌گه‌یێنێ "ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه جیهانیانه به ته‌واوی له یاسایی بوونی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵنیا نه‌بوونیایه، ئه‌وا چۆن ده‌هاتنه هه‌رێمی كوردستان و گرێبه‌ستی نه‌وتیان ئیمزا ده‌كرد".
قاسم محه‌ممه‌د كه هاوكات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانیه له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ئیكسۆن مۆبیل كه گه‌وره‌ترین، كۆمپانیای نه‌وتییه له جیهاندا چۆن به‌و ئاسانییه ده‌هاته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌ڕ ده‌خست و خۆی ده‌خسته مه‌ترسییه ئه‌گه‌ر ته‌واو له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ڵنیا نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه جیهانی گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی شه‌هرستانی و به‌غدا ناده‌ن و له كاره‌كردنیان به‌رده‌وام ده‌بن
هاوكات ده‌ڵێ هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه له هه‌رێمی كوردستان بگرێت و فشاره‌كانی به‌غداش هه‌رێمی كوردستان ساردناكاته‌وه و چونكه هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وتی به‌ره‌و پێش ببات و سووته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیانی خۆی ده‌سته‌به‌ربكات، له‌كاتێكدا به‌غدا ناردنی سووته‌مه‌نی به راده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌م كردووه‌ته‌وه.




