هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوو جار بخرێته لیستی ره‌شه‌وه، پله و كاره‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم ئاژماره به‌وه ده‌كات كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوو جار بخرێته لیستی ره‌شه‌وه پله و كاره‌كه‌ی لێ‌ده‌سندرێته‌وه‌و رێگه به كاركردنه‌وه‌ی نادرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، دڵزار ئیسماعیل راگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 13 هه‌زار كۆمپانیای بیانی و خۆماڵی هه‌ن كه له بواره جیاجیاكاندا كار ده‌كه‌ن و به‌پێی چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌ك مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه.
دڵزار ئیسماعیل، گوتی: ساڵی رابردوو به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان 30 كۆمپانیا خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه كه سزاكه‌یان راگرتنی كاریانه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێكرد، رێگه به كاركردنیان ده‌درێته‌وه به پێچه‌وانه‌وه تا رێنماییه‌كان جێبه‌جێنه‌كه‌ن مۆڵه‌تی کاركردنیان پێ‌نادرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، هه‌وره‌ها گوتی: هه‌ر كۆمپانیه‌ك له‌ماوه‌ی كاركرنیدا دوو جار خرایه لیستی ره‌شه‌وه، پله و مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرینه‌وه‌و جارێكی‌دیکه رێگه به كاركردنی ناده‌ین، به‌ڵام تا ئێستا له هه‌رێم هیچ كۆمپانیایه‌ك دوجار نه‌خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، بۆیه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێنه‌كراوه.




